بەیاننامەکەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان …کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان … ئێمە وەك گروپێکی نەوەی شەهیدانی سەربەرزی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، کە لە چوارچێوەی ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا خەبات دەکەین، لەسۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی لەمەڕ ئەو پێشهات و ڕوداوانەی كە بەرۆكی حزبی شەهیدانی گرتوەتەوە، خۆنەویستانە و پێشمەرگە ئاسا دركمان بەوەكردووە كە یەكێتی جیا لەهەموو كاتێك سەرباری گلەیی و گازندەکانمان، توشی قەیرانێکی مەترسیدار بۆتەوە، لە تازەترین ڕوداویشدا کە (دیداری یەکێتیی)ە، بە هەمانشێوەی کۆنگرەی چوار، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان پەراوێز خراون و هیچ لیژنەیەکی تایبەت تەرخان نەکراوە بە قسەکردن لەسەر ئەو ئاڵنگاری و کێشە و داواکارییە ڕەوایانەی هەیانە، جگە لەوەش لەپێناو پاراستنی شکۆی یەکێتی بڕیارمانداوە، وەک پێویستییەکی حەتمی قۆناغەکە خۆمان ڕێک بخەین لە پێناو، کارکردن بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هاوڵاتیان، کە ڕۆژانە چیرۆکی تراژیدیا و ناخهەژێن دەبیستین و دەبینن پەیوەست بە گوزەرانیان و ژیانیان، هەروەها کاردەکەین لەپێناو دەربازکردنی حزبی شەهیدان لەم قۆناغە هەستیارەی تێیکەوتووە. هەربۆیە بەڵێن دەدەین، هەرچی وزە و توانای زەینی و تایبەتی و دەستە جەمعی خۆمان و بنەماڵە سەربەرزەكانمانە بیخەینە خزمەت ڕیێبازی شەهیدان و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانی میللەتەكەمان، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناویدا دامەزراوە و بە هەزاران ڕۆڵەی بۆ کردۆتە قوربانی. وەک ئاشکرایە ناوچەكە و عێراق و كوردستانیش بەقۆناغێكی هەستیار و دۆخێكی تایبەتی چەسپاندنی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزدا تێدەپەڕێت، كە هەریەكێکیان بەپێی میتۆدێكی تایبەت و لەڕێگەی لینك و گروپە دژیەك و مەزهەبی وتایفی و ئایدۆلۆژیەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت عێراق دەیانەوێت، ڕەنگ ڕێژی بەرژەوەندیەكانیان بكەن و پشکی خۆیان داببڕن. لەم نێوەندەشدا ڕۆڵ و كاریگەری یەكێتیی و نفوزی یەكێتی لەڕووی جیۆپۆلۆتیكەوە ناڕوون و ناڕۆشنە و خاوەنی هیچ ڕووئیایەك نیە، بۆ ڕوودانی دیزاینكردنی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئابدەیتی هێزە نوێیەكانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق.داهاتووی یەكێتی و بەریەككەوتنی لەگەڵ خەڵك ؟ ئەو فۆرمەی كە یەكێتی بەكاریدەهێنا لەمەڕ حوكمڕانی خەڵك و ئەو چەمك و فەلسەفانەی یەكێتی چ وەك بانگەشە چ وەك پەیڕەو چ وەك ئەو ئامانجانەی كە یەكێتی لەپێناویدا دامەزرا، دوور و نزیك پیادەی نەكرد لە ڕابردوودا. بەپێچەوانەوە ئەم شێوازە حكومڕانیە بیرۆكراسییە دژی پرانسیپ و بەها باڵاكانی مافی مرۆڤ و دادی كۆمەڵایەتیە، كە یەكێتی زیاتر لە بیست هەزار شەهیدی بۆ داوە. گەندەڵی و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و دووركەوتنەوە لە ڕەگەزە سەرەكیەكانی خزمەتكردن بەخەڵكی هەرێمی كوردستان، وایكرد كە ئەو حزبەی ڕابەرایەتی چینی چەوساوە و كرێكار و خوێندكاران و کۆی چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی دەكرد متمانەی خەڵک لەدەستبدات، نزیکترین مێژوش هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقە کە بەپێی ئامارەکان لە ٧٪ی خەڵکی کوردستان متمانەی بەم هێزە شۆڕشگێڕ و قوربایندەرەدا. ئەمە لە كاتێكدایە تەنها كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و ڕێکخستنە دێرینەکان و كادر و فەرماندە و مووچەخۆرانی یەكێتی دەنگیان بدایە زۆر لەو ڕێژەیە زیاتر دەبوو. وە ئەگەر یەکێتیی لەم جۆرە حکومڕانیەی ئێستای بەردەوام بێت، دڵنیایی دەدەین لەوەی کە شکستێکی گەورە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا چاوەڕێمان دەکات و گەل سزای توندمان دەدات. ئێمە دەزانین ڕێگەی چاكسازی و پاكسازی كە ئێستا بانگەشەی بۆ دەكرێت ئاسان و سانا نیە! وە دەشزانین ئەم هەورازە تاقەت پڕوكێنە، وە پڕە لە ئاڵنگاری و یەكتر سڕینەوە، خەونی گەورە قوربانی گەورە و بڕیاری گەورەی پێویستە، بۆ ئەمەش مێژومان گەواهیدەرە كەس لە ئێمە دڵسۆزتر و شیاوتر نیە بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو بارە لارە، ئێمە نەوەیەكین ئازیزترین كەسەكانمان بەخشی بۆ ڕزگاری كوردستان لەڕێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، بەمافی خۆمانی دەزانین دەست بخەینە سەر ئەو پنتانەی كە دەبنە كێشە و ئاڵنگاری گەورە لە داهاتودا. لۆژیكی ئێمە بۆ خزمەت و قوربانیدان ڕەگی هەیە و لە باوانمانەوە بۆمان ماوەتەوە، ئەركمانە تا دوا دڵۆپی خوێنمان بەپێی پسپۆڕی شارەزایی خۆمان، ببینە قەڵغان و فلتەر بۆ باشتركردن و دەستنیشانكردنی كاراكتەری شیاو بۆ جومگە سەرەكیەكانی حزب و حكومەت، لە دەڤەر و شوێنە جیاوازەكان و حكومەتە خۆجێیەكان، هەڵبەت وەك چۆن نیشتمان و مێژوی یەكێتیی شەرەفی شەهادەتی بەخشی بە ئازیزانمان، ئێمەش مەدالیایی ئەو ئازیزانە وەكو شوناس لەگەردنماندایە. لێرەوە بەڵێن دەدەین چۆن بەخوێنی باوك و ئازیزانمان پێشەنگ بووین، بۆ خەبات دژی زوڵم و زۆرداری ڕژێمی بەعس، چرای ئومێد بووین لە تاریكی شەودا كە لەو پەڕی شەوە ئەنگوستە چاوەكانی مێژودا بوو، هەر بەو چەشنەش ئێمەی نەوەی شەهیدان دەبینە هەڵگری مەشخەڵی ڕێی كاروانی بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانی میللەتەكەمان، لە ڕێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، چونكە یەكێتی وا فێری كردووین بۆ خەڵك بین و لە بەرەی خەڵك بین و لەپێناو مافەكانی خەڵكدا تێبكۆشین. پەیمان دەدەین بە خوێنی شەهیدە نەمرەکانمان، سڵ لە هیچ شتێك نەكەینەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانج و بەرژەوەندییە باڵا و پیرۆزەکانی گەلەکەمان، وە پاڵپشت و داکۆکیکاری سەرسەختی هاوڵاتیان دەبین، لەپێناو دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی گەش و شایستە، بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و گەلەکەمان. لەکۆتایدا ڕایدەگەیەنین هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە خۆی بکات بە خاوەنمان، وە پشتیوانی هیچ بەرپرس و ڕەوتێک نین لەناوەوە و دەرەوەی یەکێتی، وە دوپاتیشی دەکەینەوە کە ئێمەین خاوەنی ڕاستەقینەی یەکێتین و هەر ئێمەش داینەمۆی گەڕاندنەوەی سەنگ و قورساین بۆ حزبە تێکۆشەرەکەمان. یەکێتی خاوەنی ئەو مێژووە پڕشنگدارەیە ببێتە پاشکۆی لایەنێکی سیاسی تری کوردستان، هەر بۆیە هۆشداری دەدەین کە پێویستە زوبەزو هەنگاوی کرداری بنرێت و چاکسازی ڕیشەیی ئەنجام بدرێت، بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ یەکێتیی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.وە لە ئەگەری ئەنجام نەدانی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی لە شێوازی کاری حکومڕانیدا هەڵوێستی جدیمان دەبێت و هەنگاوی کرداری دەنێین.2022/4/24• کارۆخ شەهید حەمەڕەشی گەرمیان• کارزان شەهید ئەمجەدی حاجی غالی• ئامەد شەهید سەردار غەفور• ئەسیر شەهید کەیکاوس• شاخەوان شەهید غەفور دەرەشیشی• سەنگەر شەهید مەحمود گەرمیانی• بەرهەم شەهید حەمەسعید سێتەڵانی• مامۆستا شەماڵ هاواری• ئاسۆ شەهید ئەحمەد سۆیلەمێشی• هەرێم شەهید عەبدوڵا تەپەڕەشی• سۆران حمە ڕشید معروف• حکیم حمەرشید معروف• محمد احمد حمەساڵح • فرمێسک شەهید کەیکاوس• سۆزدار شەهید مەهدی • ژیاکۆ شەهید فازیل شیرەمەڕی• هەورامی شەهید نیازی• سەهەند شەهید شێخ حسێنەسور• ئاژوان شەهید حەمەفەرەج هەورامی• ئارام شەهید مامە ڕەئوفی حاجی سابیر• میران شەهید فەرەج• شێنێ شەهید سالار حاجی قادر• یاد شەهید ئەیوب• سەردەشت شەهید سمکۆ • بەهرۆز شەهید عومەر• ئاوا شەهید سەردار غەفور• سەرکێو شەهید مەحمود حاجی فرج کۆکۆیی• لهۆن شەهید حەمەفەرەج هەورامی• یەکێتی شەهید شێخ سعید • کاروخ شەهید سەیدبابا• گەشاو شەهید ئەمجد حاجی غالی • گوڵی شەهید حسێن گۆران • هێرۆ شەهید ئەمجد حاجی غالی• ئاكۆ شەهید عبدالله ناميق• بهجت شەهید خلیل سەراوی • مامۆستا سیروان شەهید مام سلێمان• کوردستان شەهید محمود گەرمیانی• سنوری شەهید محمود گەرمیانی• دێكان شەهید عوسمان على• عطا شەهید بارام• بڵند شەهید کمال احمەد• شڤان شەهید طە کوێخا عەلی• جیڤارا شەهید جبار عەلی عەوێز• سەرخێڵ برای شەهید مستەفا کوێخا احمد• بەختیار برای شەهید سەردار هەیاسی• هەردی شەهید جلیل نجم• شارا شەهید حەمەسعید سێتەڵانی • گۆران برای شەهید طە عەلی• بێستون شەهید شێخ حسن• محمد شەهید رسوڵ زەنگڵ• هاوڕێ شەهید کامەرانەڕەش• هەردی شەهید مامەقالە• هەڵۆ شەهید جیهاد سەنگاوی• عطا شەهید حەمەڕەشید قاینەجەیی• نەبەز شەهید حاجی عەلوان• شیاو شەهید دکتۆر نەبەز• هۆشمەند شەهید عەلی عبدالرحمان
بەیاننامەی نەوەی شەهیدانی شۆڕشی نوێ
بەیاننامە
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان …
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان …
ئێمە وەك گروپێکی نەوەی شەهیدانی سەربەرزی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، کە لە چوارچێوەی ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا خەبات دەکەین، لەسۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی لەمەڕ ئەو پێشهات و ڕوداوانەی كە بەرۆكی حزبی شەهیدانی گرتوەتەوە، خۆنەویستانە و پێشمەرگە ئاسا دركمان بەوەكردووە كە یەكێتی جیا لەهەموو كاتێك سەرباری گلەیی و گازندەکانمان، توشی قەیرانێکی مەترسیدار بۆتەوە، لە تازەترین ڕوداویشدا کە (دیداری یەکێتیی)ە، بە هەمانشێوەی کۆنگرەی چوار، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان پەراوێز خراون و هیچ لیژنەیەکی تایبەت تەرخان نەکراوە بە قسەکردن لەسەر ئەو ئاڵنگاری و کێشە و داواکارییە ڕەوایانەی هەیانە، جگە لەوەش لەپێناو پاراستنی شکۆی یەکێتی بڕیارمانداوە، وەک پێویستییەکی حەتمی قۆناغەکە خۆمان ڕێک بخەین لە پێناو، کارکردن بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هاوڵاتیان، کە ڕۆژانە چیرۆکی تراژیدیا و ناخهەژێن دەبیستین و دەبینن پەیوەست بە گوزەرانیان و ژیانیان، هەروەها کاردەکەین لەپێناو دەربازکردنی حزبی شەهیدان لەم قۆناغە هەستیارەی تێیکەوتووە. هەربۆیە بەڵێن دەدەین، هەرچی وزە و توانای زەینی و تایبەتی و دەستە جەمعی خۆمان و بنەماڵە سەربەرزەكانمانە بیخەینە خزمەت ڕیێبازی شەهیدان و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانی میللەتەكەمان، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناویدا دامەزراوە و بە هەزاران ڕۆڵەی بۆ کردۆتە قوربانی.
وەک ئاشکرایە ناوچەكە و عێراق و كوردستانیش بەقۆناغێكی هەستیار و دۆخێكی تایبەتی چەسپاندنی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزدا تێدەپەڕێت، كە هەریەكێکیان بەپێی میتۆدێكی تایبەت و لەڕێگەی لینك و گروپە دژیەك و مەزهەبی وتایفی و ئایدۆلۆژیەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت عێراق دەیانەوێت، ڕەنگ ڕێژی بەرژەوەندیەكانیان بكەن و پشکی خۆیان داببڕن. لەم نێوەندەشدا ڕۆڵ و كاریگەری یەكێتیی و نفوزی یەكێتی لەڕووی جیۆپۆلۆتیكەوە ناڕوون و ناڕۆشنە و خاوەنی هیچ ڕووئیایەك نیە، بۆ ڕوودانی دیزاینكردنی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئابدەیتی هێزە نوێیەكانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق.
داهاتووی یەكێتی و بەریەككەوتنی لەگەڵ خەڵك ؟
ئەو فۆرمەی كە یەكێتی بەكاریدەهێنا لەمەڕ حوكمڕانی خەڵك و ئەو چەمك و فەلسەفانەی یەكێتی چ وەك بانگەشە چ وەك پەیڕەو چ وەك ئەو ئامانجانەی كە یەكێتی لەپێناویدا دامەزرا، دوور و نزیك پیادەی نەكرد لە ڕابردوودا. بەپێچەوانەوە ئەم شێوازە حكومڕانیە بیرۆكراسییە دژی پرانسیپ و بەها باڵاكانی مافی مرۆڤ و دادی كۆمەڵایەتیە، كە یەكێتی زیاتر لە بیست هەزار شەهیدی بۆ داوە.
گەندەڵی و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و دووركەوتنەوە لە ڕەگەزە سەرەكیەكانی خزمەتكردن بەخەڵكی هەرێمی كوردستان، وایكرد كە ئەو حزبەی ڕابەرایەتی چینی چەوساوە و كرێكار و خوێندكاران و کۆی چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی دەكرد متمانەی خەڵک لەدەستبدات، نزیکترین مێژوش هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقە کە بەپێی ئامارەکان لە ٧٪ی خەڵکی کوردستان متمانەی بەم هێزە شۆڕشگێڕ و قوربایندەرەدا. ئەمە لە كاتێكدایە تەنها كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و ڕێکخستنە دێرینەکان و كادر و فەرماندە و مووچەخۆرانی یەكێتی دەنگیان بدایە زۆر لەو ڕێژەیە زیاتر دەبوو. وە ئەگەر یەکێتیی لەم جۆرە حکومڕانیەی ئێستای بەردەوام بێت، دڵنیایی دەدەین لەوەی کە شکستێکی گەورە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا چاوەڕێمان دەکات و گەل سزای توندمان دەدات.
ئێمە دەزانین ڕێگەی چاكسازی و پاكسازی كە ئێستا بانگەشەی بۆ دەكرێت ئاسان و سانا نیە! وە دەشزانین ئەم هەورازە تاقەت پڕوكێنە، وە پڕە لە ئاڵنگاری و یەكتر سڕینەوە، خەونی گەورە قوربانی گەورە و بڕیاری گەورەی پێویستە، بۆ ئەمەش مێژومان گەواهیدەرە كەس لە ئێمە دڵسۆزتر و شیاوتر نیە بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو بارە لارە، ئێمە نەوەیەكین ئازیزترین كەسەكانمان بەخشی بۆ ڕزگاری كوردستان لەڕێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، بەمافی خۆمانی دەزانین دەست بخەینە سەر ئەو پنتانەی كە دەبنە كێشە و ئاڵنگاری گەورە لە داهاتودا.
لۆژیكی ئێمە بۆ خزمەت و قوربانیدان ڕەگی هەیە و لە باوانمانەوە بۆمان ماوەتەوە، ئەركمانە تا دوا دڵۆپی خوێنمان بەپێی پسپۆڕی شارەزایی خۆمان، ببینە قەڵغان و فلتەر بۆ باشتركردن و دەستنیشانكردنی كاراكتەری شیاو بۆ جومگە سەرەكیەكانی حزب و حكومەت، لە دەڤەر و شوێنە جیاوازەكان و حكومەتە خۆجێیەكان، هەڵبەت وەك چۆن نیشتمان و مێژوی یەكێتیی شەرەفی شەهادەتی بەخشی بە ئازیزانمان، ئێمەش مەدالیایی ئەو ئازیزانە وەكو شوناس لەگەردنماندایە.
لێرەوە بەڵێن دەدەین چۆن بەخوێنی باوك و ئازیزانمان پێشەنگ بووین، بۆ خەبات دژی زوڵم و زۆرداری ڕژێمی بەعس، چرای ئومێد بووین لە تاریكی شەودا كە لەو پەڕی شەوە ئەنگوستە چاوەكانی مێژودا بوو، هەر بەو چەشنەش ئێمەی نەوەی شەهیدان دەبینە هەڵگری مەشخەڵی ڕێی كاروانی بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانی میللەتەكەمان، لە ڕێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، چونكە یەكێتی وا فێری كردووین بۆ خەڵك بین و لە بەرەی خەڵك بین و لەپێناو مافەكانی خەڵكدا تێبكۆشین.
پەیمان دەدەین بە خوێنی شەهیدە نەمرەکانمان، سڵ لە هیچ شتێك نەكەینەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانج و بەرژەوەندییە باڵا و پیرۆزەکانی گەلەکەمان، وە پاڵپشت و داکۆکیکاری سەرسەختی هاوڵاتیان دەبین، لەپێناو دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی گەش و شایستە، بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و گەلەکەمان.
لەکۆتایدا ڕایدەگەیەنین هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە خۆی بکات بە خاوەنمان، وە پشتیوانی هیچ بەرپرس و ڕەوتێک نین لەناوەوە و دەرەوەی یەکێتی، وە دوپاتیشی دەکەینەوە کە ئێمەین خاوەنی ڕاستەقینەی یەکێتین و هەر ئێمەش داینەمۆی گەڕاندنەوەی سەنگ و قورساین بۆ حزبە تێکۆشەرەکەمان. یەکێتی خاوەنی ئەو مێژووە پڕشنگدارەیە ببێتە پاشکۆی لایەنێکی سیاسی تری کوردستان، هەر بۆیە هۆشداری دەدەین کە پێویستە زوبەزو هەنگاوی کرداری بنرێت و چاکسازی ڕیشەیی ئەنجام بدرێت، بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ یەکێتیی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
وە لە ئەگەری ئەنجام نەدانی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی لە شێوازی کاری حکومڕانیدا هەڵوێستی جدیمان دەبێت و هەنگاوی کرداری دەنێین.
2022/4/24
• کارۆخ شەهید حەمەڕەشی گەرمیان
• کارزان شەهید ئەمجەدی حاجی غالی
• ئامەد شەهید سەردار غەفور
• ئەسیر شەهید کەیکاوس
• شاخەوان شەهید غەفور دەرەشیشی
• سەنگەر شەهید مەحمود گەرمیانی
• بەرهەم شەهید حەمەسعید سێتەڵانی
• مامۆستا شەماڵ هاواری
• ئاسۆ شەهید ئەحمەد سۆیلەمێشی
• هەرێم شەهید عەبدوڵا تەپەڕەشی
• سۆران حمە ڕشید معروف
• حکیم حمەرشید معروف
• محمد احمد حمەساڵح
• فرمێسک شەهید کەیکاوس
• سۆزدار شەهید مەهدی
• ژیاکۆ شەهید فازیل شیرەمەڕی
• هەورامی شەهید نیازی
• سەهەند شەهید شێخ حسێنەسور
• ئاژوان شەهید حەمەفەرەج هەورامی
• ئارام شەهید مامە ڕەئوفی حاجی سابیر
• میران شەهید فەرەج
• شێنێ شەهید سالار حاجی قادر
• یاد شەهید ئەیوب
• سەردەشت شەهید سمکۆ
• بەهرۆز شەهید عومەر
• ئاوا شەهید سەردار غەفور
• سەرکێو شەهید مەحمود حاجی فرج کۆکۆیی
• لهۆن شەهید حەمەفەرەج هەورامی
• یەکێتی شەهید شێخ سعید
• کاروخ شەهید سەیدبابا
• گەشاو شەهید ئەمجد حاجی غالی
• گوڵی شەهید حسێن گۆران
• هێرۆ شەهید ئەمجد حاجی غالی
• ئاكۆ شەهید عبدالله ناميق
• بهجت شەهید خلیل سەراوی
• مامۆستا سیروان شەهید مام سلێمان
• کوردستان شەهید محمود گەرمیانی
• سنوری شەهید محمود گەرمیانی
• دێكان شەهید عوسمان على
• عطا شەهید بارام
• بڵند شەهید کمال احمەد
• شڤان شەهید طە کوێخا عەلی
• جیڤارا شەهید جبار عەلی عەوێز
• سەرخێڵ برای شەهید مستەفا کوێخا احمد
• بەختیار برای شەهید سەردار هەیاسی
• هەردی شەهید جلیل نجم
• شارا شەهید حەمەسعید سێتەڵانی
• گۆران برای شەهید طە عەلی
• بێستون شەهید شێخ حسن
• محمد شەهید رسوڵ زەنگڵ
• هاوڕێ شەهید کامەرانەڕەش
• هەردی شەهید مامەقالە
• هەڵۆ شەهید جیهاد سەنگاوی
• عطا شەهید حەمەڕەشید قاینەجەیی
• نەبەز شەهید حاجی عەلوان
• شیاو شەهید دکتۆر نەبەز
• هۆشمەند شەهید عەلی عبدالرحمان
Post author
Updated on April 24, 2022 by نوسەر
ئەدمین
باس لەسەر نوسەر، بەم زوانە